لە تورکیا ٨ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس بێکارن

بەپێی ئاماری کۆنفیدراسیۆنێکی کرێکاری لە تورکیا ٨ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس بێکارن.

ناوەندی لێکۆلینەوەی کۆنفیدراسیۆنی سەندیکای کرێکارانی شۆڕشگێر (دیسک – ئاڕ) لە تورکیا ٥ ملیۆن و ٤٥٩ هەزار کەس بێکارن.

بەپێی ئامارەکانی بەرلە کۆرۆنا ژمارەی بێکارەکان لە تورکیا ملیۆن و ١٠٠ هەزار کەس زیادی کردووە. بەپێی ئامارەکە ژمارەی ژنانی بێکار لە پیاوان زیاترە. لە ماوەی ساڵێکدا ژمارەی ژنانی بێکار ٧٨ هەزار کەس زیادی کردووە و ژمارەی پیاوانی بێکاریش ٢٣٩ هەزار کەس لە ماوەی ساڵێکدا زیادی کردووە.

بەپێی ئاماری (دیسک – ئاڕ) ٣ ملیۆن و ٧٢٥ هەزار ژن و ٤ ملیۆن و ٧٢٧ هەزار پیاو بێکارن.

ف.ق