لە تورکیا لە ماوەی ١٠ مانگدا ٤٥٣ ژن کوژراون

ناوەندی لێکۆلینەوەی سۆسیۆ پۆلیتیک راپۆرتێکی لەبارەی کوشتنی ژنان لە تورکیا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە ماوەی ١٠ مانگی رابردوودا ٤٥٣ ژن کوژراون.

ناوەندی لێکۆلینەوەی سۆسیۆ پۆلیتیک راپۆرتی کوشتنی ژنانی لە ماوەی ١٠ مانگی رابردوودا بۆ رای گشتی ئاشکرا کرد.

راپۆرتەکە ئاماری ژمارەیەک مالپەر و ئاژانس و پلاتفۆرمی وەرگرتووە. لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە لە ماوەی ١٠ مانگی ڕابردوودا ٢٥٦ ژن بە شێوەیەکی ئاشکرا کوژراون و ١٩٧ ژنیش بە شێوەیەکی گۆماناوی گیانیان لەدەستداوە. لە راپۆرتەکەدا ئەوەخراوەتەڕوو کە بە شێوەیەکی گشتی لە ماوەی ١٠ مانگی ڕابردوودا ٤٥٣ ژن کوژراون.

لە راپۆرتەکەدا باسی ئەوەکراوە کە لە شاری ئەستەنبوڵ ٣٧ ژن، لە ئیزمیر ١٩ ژن، لە ئەنتالیا ١٣ ژن کوژراون. ناوەندەکە دەڵێت، دەستیان بە ئاماری شارەکانی، ئارتڤین، بایبورت، جۆلەمێرگ، کارامان، مەلەتی، سێرت، تۆکات و دەرسیم نەگەیشتووە.

لینکی ڕاپۆرتەکە لەبارەی کوشتنی ژنان بەم شێوەیەیە:

https://k2y.53a.myftpupload.com/wp-content/uploads/2020/11/kadin-cinayetleri-supheli-kadin-olumlerI-2020-RAPOR-SON-HAL.pdf

ف.ق