لە ڤالێنسیا چالاکی بەبۆنەی ٨ی ئازارەوە ئەنجامدرا

لە شاری ڤالێنسیای ئیسپانیا بەبۆنەی ٨ی ئازار رۆژی جیهانی ژنان چالاکی ئەنجامدرا.

لە شاری ڤالێنسیای ئیسپانیا بە بۆنەی ٨ی ئازارەوە بە پێشەنگایەتی کۆمیتەی ژنەلۆژی چالاکی ئەنجامدرا. لە چوارچێوەی چالاکیەکەدا لەبارەی تێکۆشانی ژنانی کوردستان و کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک پانێک سازکرا. پانێلەکە لە کتێبخانەی ریپارتیدۆر سازکرا.

لە چالاکیەکەدا لە دیمەنێکی ڤیدیۆییدا پەیامی کۆمیتەی ژنەلۆژی رۆژئاوای کوردستان پێشکەش کرا.

دوای پانێلەکە بۆ دەرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆر واژۆ کۆکرانەوە.

دوای چالاکیەکە ڕێپێوانێک ئەنجامدرا و نزیکەی ٥٠ کەس بەشداریان کرد. ڕێپێوانەکە لە گۆڕەپانی شارەکە بە هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.

ف.ق