لە ڤیەننا رێپێوان لەدژی گۆشەگیری ئەنجامدرا

لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رێپێوانێک ئەنجامدرا.

لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا رێپێوانێک ئەنجامدرا.

رێپێوانەکە لە کریستیان – برۆدا-پلاتز (وێستبانهۆف) دەستی پێکرد و تاوەکو ناوەندی فەی کۆم بەردەوام بوو. لەوێ لەسەر ناوی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر و ئەنجومەنی ژنانی ئاڤیستا راگەیەندراو خوێندرانەوە. لە راگەیەندراوەکەدا بەبیرهێنرایەوە کە عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە ساڵی ١٩٩٩دا بە پیلانگێڕیەکی نێودەولەتی رادەستی دەوڵەتی تورک کراوەتەوە و وتیان، " دوو ساڵە زانیاری لەسەر رێبەرتی نییە. لەگەڵ ئەوەی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا زۆر جار بارودۆخی زیندانی شەرمەزار کردووە بەڵام گۆڕانکاری نەکراوە. ئازادی ریبەرتی رێگە بۆ چارەسەری ئاشتیانەی کێشەی کورد و دیموکراتبوونی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکاتەوە."

رێپێوانەکە بە دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ و بێ سەرۆک ژیان نابێت' کۆتایی هات.

ف.ق