لە وڵاتانی ئەوروپا بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان ستاند دانرا
لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتەی بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێ کردووە، لە چەند شارێکی ئەوروپا ستاند دانرا.
لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتەی بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێ کردووە، لە چەند شارێکی ئەوروپا ستاند دانرا.
لە شاری دۆرتموندی ئەڵمانیا، لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لەلایەن مەجلیسی ژنانی ڕۆزەرینەوە ستاند دانرا.
ئەو کەسانەی سەردانی ستاندەکەیان کرد، لەبارەی تەندروستی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گۆشەگیری توندەوە ئاگادارکرانەوە. لە چالاکییەکەدا، دیاری بچوک بە نوسینی زمانی ئەڵمانی دەربارەی کارەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەربارەی ژن، ئیکۆلۆژی و کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک دابەشکران.
سیدنی
لە شاری سیدنی ئوسترالیا لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" خێوەت و ستاند دانرا.
چالاکییەکە لەلایەن ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکەوە ڕێکخرا، زانیاری دەربارەی گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بڵاوکرایەوە.
لە چالاکییەکەدا، پەرتوکەکان نیشاندران و بڵاوکراوەکان دابەشکران.
دویسبۆرگ
لە شاری دویسبۆرگی ئەڵمانیا لەلایەن مەجلیسی ژنانی شەهید ئاسیا یوکسەلەوە ستاند دانرا. لە ستاندەکەدا، بێجگە لە نامیلکەکان دەربارەی ژیانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، نامیلکەکان دەربارەی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک و تێکۆشانی ژنانی کورد بڵاوکرانەوە.
لە چالاکییەکەدا، دژی گۆشەگیری ئیمراڵی زانیاری درا، بەردەوام بڵاوکراوەکان بە دەنگ دەخوێنرانەوە.