لە وڵاتانی ئەوروپا چالاکی پیرۆزبایی بەبۆنەی هەنگاوی ١٥ی تەباخ ئەنجامدران
کوردان لە کۆڵن، ڤیەننا و هەڵسەنگی لەدژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک رژانە نێو گۆڕەپانەکان و چالاکی پیرۆزبایی ١٥ی تەباخیان ئەنجامدا.
کوردان لە کۆڵن، ڤیەننا و هەڵسەنگی لەدژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک رژانە نێو گۆڕەپانەکان و چالاکی پیرۆزبایی ١٥ی تەباخیان ئەنجامدا.
لە زۆر وڵاتی ئەوروپا هەنگاوی ١٥ی تەباخ بە ئاهەنگ و چالاکی پیرۆزکرا.
کۆڵن
لە گۆڕەپانی ئیبرتپلاتزی کۆڵن بە پێشەنگایەتی ناوەندی کۆمەڵگەکانی دیموکراتیکی کورد و ئەنجومەنی ژنانی ڤیەننا چالاکی ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا هێرشی دەوڵەتی تورک شەرمەزار کرا و وێنەیەکی گەورەی مەعسوم کۆرکماز بەرزکرایەوە و هەنگاوی ١٥ی تەباخ پیرۆزکرا.
لە قسەکردنەکاندا راگەیانرا کە لەم هەفتەیەی دواییدا، هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەسەر رۆژئاوا زیادی کردووە و لەسەرەتای مانگی تەمووزەوە تاوەکو ئێستا ١٥ کەس کوژراون.
چالاکوانان، داوایان کرد، گۆڕەپانی ئاسمانی رۆژئاوا بەرووی فڕۆکەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دابخرێت.
ڤیەننا
لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا ١٥ی تەباخ پیرۆزکرا و هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک شەرمەزارکا.
لە ڕێپێوانێکدا کە تاوەکو ستیفانپلاتز ئۆپەرا بەردەوام بۆ بۆ دەرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆر ئیمزا کۆکرانەوە.
هێلسنکی
https://1649452211.rsc.cdn77.org/vod/2022-08-13-helsinki-15-agustos-kultandi-1.mp4
بەبۆنەی ٣٨مین ساڵیادی هەنگاوی ١٥ی تەباخ، جەژنی ژیانەوە، لە هەڵسنکی پایتەتی فینلەندا ئاهەنگێک ئەنجامدرا.
ئاهەنگی ١٥ی تەباخ لە پارکی کالاهتی بە بەشداری گەل و خەباتکاران ئەنجامدرا.
ئاهەنگەکە، بە خولەکێک رێزگرتن بۆ یادکردنەویە شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستیپێکرد. دواتر لەسەر گرنگی قۆناغەکە قسەکرا.
ئاهەنگەکە بە هەڵپەڕکێ و موزیک کۆتایی هات.
ف.ق