لە ئالانیای تورکیا هێرشکرایە سەر پاسی کوردانی ئێلح و ٣ کەس بریندار بوون

گروپێک لە ئالانیای تورکیا هێرشیان کردە سەر پاسێکی کۆمپانیای ئێلح و لە ئەنجامدا ٣ کەس بریندار بوون.

پاسی کۆمپانیای ئۆزلەم باتمان (ئێلح)، کە لە ناوچەی ئالانیای ئەنتاڵیاوە بەرەو ئێلح دەڕۆیشت، لەلایەن گروپێکەوە هێرشی کرایە سەر.

بەگوێرەی زانیارییەکان، لە شوێنێکی پشوودان دا کۆمەڵێک پاس ڕاوەستاون و لەلایەن گروپێکەوە هێرش کراوەتە سەر پاسەکەی ئێلح. لە ئەنجامدا شۆفێری پاسەکە و شاگردەکەی و سەرنشینێک  بریندار بوون. بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و  هێرشبەرەکان بە ئۆتۆمبێل لە شوێنەکە هەڵهاتوون.

لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا، کە بە مۆبایل تۆمار کراوە، شۆفێرەکە و شاگردەکەی بریندار بوون. دوای ئەوەی بریندارەکان لە نەخۆشخانە  چارەسەری سەرەتایی وەرگرت، پاسەکە بەرەو ئێلح بەڕێکەوت.

ژ.ت