لە ئامەد حەوت خوێندکاری زانکۆ دەستبەسەرکران
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە هەڵکوتانەسەر ماڵاندا حەوت خوێندکاری زانکۆ لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەرکران.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە هەڵکوتانەسەر ماڵاندا حەوت خوێندکاری زانکۆ لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەرکران.
لە بەردەوامی پرۆسەی هەڵکوتانەسەرماڵاندا لە لایەن پۆلیسی دەوڵەتی تورکەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئامەد حەوت خوێندکار دەستبەسەرکران.
پاساوی دەستبەسەرکردنی خوێندکاران 'پڕوپاگەندەی ڕێکخستنی' بووە و بەو پاساوە وتەیان لێوەرگیراوە.
زانراوە بۆ دۆسیەیی دەستبەسەرکردنی خوێندکارەکان بڕیاری نهێنی دراوە و بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر نەیانتوانییوە پارێزەرەکانیان ببینین.
زانراوە لە بنکەی پۆلیس وتە لە خوێندکارە دەستبەسەکراوەکان وەرگیراوە.