لە ئانتالیا پێنج کەس دەستگیرکران
لە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسی دەوڵەتی تورک لە ئانتالیا پۆلیس هەڵیکووتایە سەرماڵان و ٥کەسیان بە تۆمەتی ئەوەی لە پیرۆزبایی نەووۆزدا درووشم-یان داوە دەستگیرکرد.
لە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسی دەوڵەتی تورک لە ئانتالیا پۆلیس هەڵیکووتایە سەرماڵان و ٥کەسیان بە تۆمەتی ئەوەی لە پیرۆزبایی نەووۆزدا درووشم-یان داوە دەستگیرکرد.
هەڵکووتانەسەرەکە لە چوارچێوەی لێپرسینەوە لە لایەن داواکاری گشتی کۆماری ئانتالیا بەرێوەچووە.
پۆلیسی تورک لە ناوچەی کەپەزی ئانتالیا هەڵیانکووتایە سەر ماڵان، دەستیان گرتبەسەر تەلەفوونی گیراوەکاندا.
ئەو کەسانەی کە دەستگیرکراون بە بیانووی ئەوەی کە لە چالاکەکانی نەورۆز دروشمیان لە بەرژەوەندی ڕێکخستن وتووەتەوە تۆمەتبار کردووە.
هەر پێنج کەسەکە لە بەڕێوەبەڕایەتی ئاسایشی شاری ئانتالیا ڕاگیراون.
ک-ش