لە ئەدەنە یەکەم ئاگری نەورۆز کرایەوە
یەکەم ئاگری نەورۆزی ساڵی ٢٠٢٢ لە ئەدەنە کرایەوە.
یەکەم ئاگری نەورۆزی ساڵی ٢٠٢٢ لە ئەدەنە کرایەوە.
ڕێکخستنی گەنجانی هەدەپە، دەبەپە و کۆمەڵەی ڕۆشنبیری و هونەری بەنەفش ئێوارەی دوێنێ لە گەڕەکی گوڵباخچەی ئەدەنە بە ووتنەوەی دروشمی 'کات کاتی سەرکەوتنە' ئاگری نەورۆزیان کردەوە.
گەل لە کاتی کردنەوەى ئاگرەکەدا بە هەلهەلە و چەپڵە لێدان پشتگیرییان لە پیرۆزباییەکە و کردنەوەی یەکەم ئاگری نەورۆز لە ئەدەنە کرد و گەنجەکانیش خۆیان بەسەر ئاگرەکەا هەڵدەدا.
لە ئاهەنگەکەدا دروشمەکانی "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "نەورۆز پیرۆز بێت" دەوترانەوە. دواتر گەنجان بەدەوری ئاگری نەورۆزدا گۆڤەند و هەڵپەڕکێیان گێڕا.
ژ.ت