لە ئەدەنە ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی: ٤ کەس دەستگیرکران

لە ئەدەنە لە ئۆپەڕاسیۆنی قرکردنی سیاسیدا ١٥ کەس دەستبەسەرکران و لەو ژمارەیە ٤ کەسیان دەستگیرکران.

لە ئەدەنە ١٩ی ئازار لە ئەنجامی دەستبەسەرداگرتنی ماڵاندا ١٥ کەس دەستبەسەرکران. دەستبەسەرکراوەکان بۆ دادگای ئەدەنە گواسترانەوە.

دوای وەرگرتنی وتەکانیان، دەستبەسەرکراوەکان بە بیانوی ئەندامێتی رێکخستن و پرۆپاگاندە بۆ رێکخستن، بۆ دادوەری سزای سوڵحی ئەدەنە رەوانەکران.

دادگا بە بیانوی ئەندامێتی رێکخستن و پرۆپاگاندە بۆ رێکخستن ٤ کەسی رەوانەی زیندانکرد و سزای زیندانی ماڵەوە بەسەر ٢ کەس بڕا و ٩ کەسیش بە مەرجی کۆنتڕۆڵ ئازادکران.

٧ کەسی دیکەش کە لە نەورۆزی ئەدەنەدا دەستگیکرابوون لە زیندانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئەدەنەدان.

ف.ق