بە دیمەن

لە ئەڵمانیا جەژنی ژیانەوە پیرۆزکرا

لە شاری بۆدێنزی ئەڵمانیا جەژنی ژیانەوە پیرۆزکرا. دای لینکە و مەلەپەدە پەیامی پشتیوانیان بۆ ئاهەنگەکە نارد.

جەژنی ژیانەوە

لە شاری بۆدێنزی سەر بە ساکسۆنیای خوارووی ئەڵمانیا، ٤٦ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆزکرا. ئاهەنگەکە بە جۆش تێپەڕی. لە ئاهەنگەکەدا دووپاتکرایەوە پەکەکە دوای ئەوەی لە گوندی فیسی ناوچەی لجێی ئامەد دامەزرا، لە هەموو جیهان بڵاوبووییەوە.

لە ئاهەنگەکەدا لەسەر ناوی دای لینکە (پارتی جەپ) و پارتی مارکسیست_لینینیستی ئەڵمانیا (مەلەپەدە) قسەکرا. لە ئاهەنگەکەدا پەیامی پشتیوانی درا. تیشکخرایەسەر ناسنامەی گەردوونیی تێکۆشانی ئازادی. لە ئاهەنگەکەدا بۆ دەرهێنانی پەکەکە لە لیستی "تیرۆر"ـی ئەوروپا، بانگەوازکرا بۆ مەزنکردنی تێکۆشان. هەروەها بێ وەستان درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و"بژی پەکەکە" بەرزکرایەوە.

ئاهەنگەکە بە گۆرانی هونەرمەندان نارین خان و ئاگری ژیان و عەلی و مەزڵوم کۆتایی هات.