لە ئەنقەرە ٧ کەس دەستگیرکران

لە ئەنقەرە پۆلیسی تورک هەڵی کوتایە سەر ماڵی فیدراسیۆنی کۆمەڵەی گەنجانی سۆسیالیست و ٧ کەسیان دەستگیرکرد.

لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی داواکاری کۆماری ئەنقەرەدا پۆلیسی تورک هەلیکوتایە سەر زۆر ماڵ و ناونیشان.

لە ئۆپەراسیۆنەکاندا، هیڤدا سەلەن، بێریڤان کایلو، یاپراک دەلفین، مەرت ئۆرهان عومەربەیئۆغلۆ، دیلان مەلائەحمەدئۆغلۆ، بەرفین بابائۆغلۆ و لۆقمان سەکڤان ئوزگەن ئەندامانی کۆمیتەی بەڕێوەبەری ناوەندی فیدراسیۆنی کۆمەڵەی گەنجانی سۆسیالیست.

هۆکاری دەستگیرکردنەکان نەزانراوە. لە ئۆپەراسیۆنەکاندا دەست بەسەر زۆر کەلوپەلدا گیراوە.

چاوەڕێ دەکرێت، ژمارەی دەستگیرکراوەکان زیاد ببێت.

ف.ق