لە ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا چەندین کەس دەستبەسەرکران
لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا لە ئیزمیر هەڵکوترایە سەر ماڵی چەندین کەس لە ئەندامان و نوێنەرانی لایەنە سیاسی و رێکخراوە مەدەنییەکان.
لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا لە ئیزمیر هەڵکوترایە سەر ماڵی چەندین کەس لە ئەندامان و نوێنەرانی لایەنە سیاسی و رێکخراوە مەدەنییەکان.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئیزمیر هێزەکانی پۆلیسی تورک هەڵیانکوتایە سەر ماڵی نوێنەری هەرێمی ئەگێی پارتی هەرێمە دیموکراتیەکان (دەبەپە) ئاسلان کزل، ئەندامی ئەنجومەنی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) ئایدن چەتین کایا، ڕەمەزان کایگسیز هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کولتووری و زمانی ئاڤێستا، ئەکەرەم کاراکۆچ هاوسەرۆکی ناوچەی مەنەمەی دەم پارتی و نوێنەر و بەڕێوەبەری چەندین لایەنی سیاسی و ڕێکخراوە مەدەنییەکان.
ئەو کەسانەی بە پاساوی 'ئەندامێتی ڕێخکستن' دەستبەسەرکران، براونەتە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شاری ئیزمیر.
هەروەها بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر بڕیاری پێنەدانی دۆسییەکانیان بە پارێزەران دراوە.