ئێشکگریی دیموکراسی لە چوارەم رۆژدایە

ئێشکگریی دیموکراسی کە پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی ئەسەنیورت دەستیپێکردووە لە چوارەم رۆژیدایە.

شاندی جەهەپە کە یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی جەهەپە ئایلین نازلیکایا و پەرلەمانتارانی بازنەی ئیستەنبوڵ سوات ئۆزچاغداشیشیان لەناودایە، لە بەردەم بینای شارەوانی کۆبوونەوە و ویستیان بجنە ناو بیناکەوە، بەڵام پۆلیسەکانی بەردەم شارەوانی نەیانهێشت جەهەپەییەکان بچنە ناو شارەوانیەوە.

لە نێوان جەهەپەیی و پۆلیسەکاندا چەند جارێک گرژی روویدا. ئایلین نازلیکایا ناڕەزایەتی نیشاندا و وتی، "ئێمە کارێکی نایاسایی ناکەین. هیچ یاسایەک کاری پێناکرێت. ئێوە بە چ پاساوێک رێگە نادەن بچینە ناوەوە. دەمانەووێت ئەو پاساوەتان بزانین. ئێمە هەر دەچینە ناوەوە، کەس ناکشێتەوە".

سوات ئۆزچاغداشیش وتی، "لێرە پێشێلکارییەک زەق هەیە. ئەندامانی شارەوانی ئاکەپە و سەرۆکی پێشووی شارەوانی کە ئەو شوێنەی کاول کردووە رێگەی پێدەدرێت بچێتە ناوەوە، بەڵام پەرلەمانتارانی جەهەپە و ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی جەهەپە رێگرییان لێدەکرێت. رێکخستنی پارتەکەمان، پەرلەمانتارانمان لێرەن. ئێمە سکاڵا لەسەر بەڕێوەبەری ئاسایش تۆمار دەکەین، کە بە شێوەیەکی نایاسایی رێگە نادەن ئێمە بچینە ناوەوە".