لە ئێران چوار کچ لە خوێندن دوور دەخرێنەوە
ئەنجوومەنی یەکێتیی خوێندکارانی ئێران ڕایگەیاند، دەسەڵاتدارانی ئێران بۆ ماوەی شەش مانگ چوار کچە خوێندکاری بەشی سینەمای کۆلێژی ئادابی زانکۆی دامغان لە خوێندن دوور دەخەنەوە.
ئەنجوومەنی یەکێتیی خوێندکارانی ئێران ڕایگەیاند، دەسەڵاتدارانی ئێران بۆ ماوەی شەش مانگ چوار کچە خوێندکاری بەشی سینەمای کۆلێژی ئادابی زانکۆی دامغان لە خوێندن دوور دەخەنەوە.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ژن (NUJINHA)، بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی ئینزیباتی، چوار کچە خوێندکار (بەهارە دەوانی، مۆبینا یاقوبزادە، مەهسا سوڵتانی، پەریزاد ئیسماعیلی)، لە بەشی سینەمای کۆلێژی ئادابی زانکۆی دامغان بۆ ماوەی شەش مانگ لە خوێندن دوور دەخرێنەوە.
بەگوێرەی هەواڵەکە، هێشتا هیچ وردەکارییەک سەبارەت بەم بڕیارە بەردەست نییە.
ماوەیەکە خوێندکارانی ئێران ڕووبەڕووی دوورخستنەوە و ڕاگیران و کۆتوبەند دەبنەوە، بە پاساوی بەشداریکردن لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، پاش کوژرانی کچە کوردێک بەناوی ژینا ئەمینی (٢٢ ساڵ) لە مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٢، لەسەر دەستی پۆلیسی رەوشتی ئێران بەهۆی پابەندنەبوونی بە پۆشینی حیجاب.
ف.ق