لە ئەرەغلی ٤٠ زیندانی کە مانیانگرتووە لە ژووری تاکەکەسیدا رادەگیرێن

زیندانیانی نەخۆش کە لە دژی هەلومەرجی گۆشەگیری و پێشێلکردنی مافەکان لە زیندانی ئاسایشی بەرزی ئەرەغلی ٣٨ رۆژە لە مانگرتندان، لە زیندانی تاکەکەسیدا راگیراون.

لە زیندانی ئاسایشی بەرزی ئەرەغلیی کۆنیا ٤٠ زیندانی کە لە ٤ی تشرینی یەکەمەوە لە دژی پێشێلکاری روو لە هەڵکشانی مافەکانی لە مانگرتنی بێکۆتایی و بۆ نۆرەدان.

زیندانی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان یەعقوب بروکانلی بەمەبەستی شەرمەزارکردنی هەلومەرجی دژواری گۆشەگیری، لە ٢٨ی تشرینی دووەمدا ئاگری لەجەستەی بەردابوو.

داواکری زیندانیان تائێستا جێبەجێ نەکراون. بە پێچەوانەوە ٢ هەفتە بەر لە ئێستا راگەیەندرابوو کە زیندانییە مانگرتووەکانیان خستووەتە ژووری تاکەکەسیەوە.

زیندانیەک بە ناوی محەمەد ئیشکتاش لە دیداری رووبەڕوودا لەگەڵ بنەماڵەکەی باسی لەوەکردبوو کە لە ١١ی ئاب بەدواوە لە ژووری تاکەکەسی راگیراون.

ئیشکتاش باسی لەوەشکردبوو، "کاربەدەستانی زیندانەکە وەڵامی هیچ داواکرییەکمان نادەنەوە، لەدژی ئەوەش ئێمە درێژە بە مانگرتن لە خواردنی بێ کۆتایی و بێ نۆرەگۆڕکێ دەدەین وبۆ ئەوەی داواکارییەکانمان جێبەجێ بکرێن ئێمە تا کۆتایی خۆڕاگری دەکەین. زیندانیانی نەخۆشیش داوای دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی زیندانەکەیان کرد، بەڵام دوو هەفتەیە هیج وەڵامێکیان نەدراوەتەوە. ئەگەر لە هەفتەی داهاتووشدا داواکری دیداری ئەوان قەبوڵ نەکرێت، ئێمە مانگرتن لە خواردنی ماوەدیار و بە نۆرە دەگۆڕین بۆ مانگرتنی بێکۆتایی و بێ نۆرەگۆڕکێ".

هـ . ب