لە ئۆسلۆ دامەزراندنی پەکەکە پیرۆزکرا

کوردستانیان لە هەرێمی ئۆسلۆی پایتەختی نەرویژ، بۆ پیرۆزکردنی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە کۆبوونەوە.

ئاهەنگەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی شۆڕشی کوردستان و جیهان دەستی پێ کرد.

لە ئاهەنگەکەدا، سیاسەتمەدار و نوسەر، جەلالەدین دەلیباش، تیشکی خستەسەر واتا و گرنگی ئەم ڕۆژە، هەروەها باسی لەو هەلومەرجە سەختانە کرد، پەکەکە تێیدا دامەزراوە و پێیدا تێپەڕیوە.

ڕایگەیاند، تا کاتی دامەزراندنی پەکەکە، مێژووی کورد و کوردستان لەلایەن دوژمنەوە دەنوسرایەوە، بەڵام پاش دامەزراندنی پەکەکە، بە هۆش و بوێری و خوێن و ژیانی خۆی، مێژووی خۆی نوسی و قوربانی زۆری دا.

جەلالەدین، پەکەکە بە "پارتی شەهیدان" ناوبرد و تیشکی خستەسەر بەرخۆدانی مەزنی سەرەتای کادرە پێشەنگەکانی پەکەکە لە زیندانی ئامەد دژی کودەتای سەربازی فاشیستی ١٢ ی ئەیلول و یەکەمین فیشەک کە ساڵی ١٩٨٤ تەقێنرا.

هەروەها ئاماژەی کرد بە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی و گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گوتی "پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی پیلانی ناتۆیە".

هەروەها گوتی "سیستەمی ئیمراڵی کە لە جیهاندا وێنەی نییە، کاری ناتۆیە. کۆماری تورک لە ئیمراڵی تەنها پاسەوانی دەکات".

پاشان گوتی: "دامەزراندنی پەکەکە تەنها بە تێکۆشانی ڕزگاری نەتەوەیی کوردستان سنوودار نەبوو، لەگەڵ پارادایمی سەرۆک ئاپۆ لە جیهاندا بڵاوبوویەوە. لە هەموو جیهان دۆستی پەکەکە و گەلی کورد هەن".

لە ئاهەنگەکەدا، سینڤزیۆنێک دەربارەی مێژووی پەکەکە نیشاندرا و هونەرمەند هۆزان شەمدین، شەیدا قەوامی، وڵات کۆبانێ و سیروان عەبدوڵاهی هاتنە سەر شانۆ.

هەروەها هونەرمەندان لەگەڵ ئامادەبووان، سروودی چەرخی شۆڕشیان گوتەوە.