بە دیمەن

لە ئۆسلۆ و فرانکفۆرت بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد چالاکی ئەنجامدرا

لە ئۆسلۆ و فرانکفۆرت بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکی ئەنجامدرا.

لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویژ بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە گۆڕەپانی وێستگەی ناوەندی ستاند دانرا. ستاندەکە لەلایەن ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردی ئۆسلۆ (نەجەدەکە_ئۆسلۆ) دانرا، نەرویژییەکان و ڕێبواران سەردانی ستاندەکەیان کرد، نامیلکە و برۆشور دابەشکران.

هاوسەرۆکی نەجەدەکە_ئۆسلۆ تیشکی خستەسەر گۆشەگیری و گوتی: "لەم چالاکییە زانیاری دەربارەی ڕێبەر ئاپۆ دەدەین، نووسین و کتێبەکانی بڵاو دەکەینەوە".

لەسەر ناوی پلاتفۆرمی ژنانی کوردی نەرویژ ئایسەر یوجە و چالاکوانی کژار موژگان چەپکار قسەیان کرد، ڕایانگەیاند بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکی مەزن دەکەن.

بنەماڵەی شەهیدان بەشداری چالاکییەکە بوون.

فرانکفۆرت

لە فرانکفۆرت بەبۆنەی ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ستاند دنرا. چالاکییەکە لەلایەن مەجلیسی فرانفکفۆرت و مەجلیسی ژنانەوە دانرا. ڕاگەیاندراوی کۆن_مەد بە زمانی ئەڵمانی خوێنرایەوە. لە چالاکییەکەدا دووپاتکرایەوە، پێویستە هەمووان خاوەنداری لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بکەن و بانگەواز کرا بۆ بەشداربوون لەو ڕێپێوانەی بە پێشەنگایەتی ژنان لە ٩ ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٥:٣٠ و ١٢ ی تشرینی یەکەم لە فرانکفۆرت ئەنجام دەدرێت.

لە چالاکییەکەدا پۆستەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پانکارتەکان دەربارەی گۆشەگیری بەرزکرانەوە.