لە ئەسلینگن شەهیدان بەبیر هێنرانەوە: ئێمە خاوەنداری لە بەرخۆدانیان دەکەین

دوو گەریلای شەهیدی هەپەگە، نازلی یاڵچین و چەتین تەمەل لە شاری ئەسلینگن بەبیرهێنرانەوە.

دوو گەریلای هەپەگە بەناوەکانی نازلی یاڵچین (ڕۆژدەم گراوی) و چەتین تەمەل (دەمهات سەتکار) کە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوون، لە کۆمەڵەی گەلی کورد لە ئەسلینگن یادیان کرایەوە.

کوردستانیانی دانیشتووی شاری ئەسلینگن و شتوتگارت بەشدارییان لە چالاکی یادکردنەوەکەدا کرد. لە هۆڵی کۆمەڵەکەدا وێنەی گەریلا شەهیدەکان و وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵواسرابوون.

هاوسەرۆکی کۆمەڵەی گەلی کوردی شتوتگارت، مەسعود داگهان، ڕایگەیاند گەریلا شەهیدەکانی کوردستان شکۆی گەلی کوردن و وتی:" شەهیدانمان ٤٠ ساڵە لە هەلومەرجێکی زۆر زەحمەتدا تێکۆشانیان گەیاندە ئەمڕۆ. نەک بە هەڵگرتنی وێنەکانیان، بە گەورەکردنی بەرخۆدان و هیواکانیان، ئێمە خاوەنداری لە خەونەکانیان دەکەین."

'پێویستە خۆمان بە بەرپرسیار ببینین'

داگهان هێنایە زمان، لە هەر کوێیەک بین، پێویستە خاوەنداری لەشەهیدان بکەین و لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:"پێویستە لەکەسایەتی ئەواندا دوژمن باش بناسین، پێویستە هەر کوردێک شەهیدان وەک کتێبێک بخوێنێتەوە، وەک کوردانی دانیشتووی ئەوروپا چی لە دەستی ئێمە بێت ئەنجامی دەدەین. دەبێت وەک وڵاتپارێزێک خۆمان بەرپرسیار ببینین، لە هەر شوێنێکی جیهان بین پێویستە لە بەرامبەری هەر شەهیدێک خۆمان بەرپرسیار ببینین."

بە ناوی بنەماڵەی شەهیدانەوە کیاس یاڵچین قسەی کرد و ڕایگەیاند کە ئەو شەڕە قورسەی لە فەڵەستین بەڕێوەدەچێت لە کوردستان ڕوویداوە.

لە یادەکەدا سینڤزیۆنێک کە لە قسەی گەریلا شەهیدەکان ئامادەکرابوو، نمایشکرا.