لە ئەستەنبوڵ ٤ گەنجی هەدەپەیی دەستگیرکران

لە ئەستەنبوڵ پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ماڵان و ٤ ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپەی دەستگیرکرد.

پۆلیسی تورک لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی داواکاری کۆماری ئەستەنبوڵ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەڵیکوتایەسەر ماڵی ئەندامانی ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپەی ئەستەنبوڵ.

لە ئەنجامدا لاڤین ئورمان، ئارژین ئەمەکتار، ئەحمەد بەیازید و رۆژ مەدرین ئەندامانی ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپە دەستگیرکران.

گەنجان بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئەستەنبوڵ گواسترانەوە.

ف.ق