لە ئەستەنبوڵ ٨ کەس دەستگیرکران
لە چوارچێوەی قڕکردنی سیاسیدا لە ئەستەنبوڵ، هاوسەرۆکانی ناوچەکانی هەدەپە و ئەندامانی لیژنەی بەرێوەبەری ناوەندی هەدەپە و بە گشتی ٨ کەس دەستگیرکران.
لە چوارچێوەی قڕکردنی سیاسیدا لە ئەستەنبوڵ، هاوسەرۆکانی ناوچەکانی هەدەپە و ئەندامانی لیژنەی بەرێوەبەری ناوەندی هەدەپە و بە گشتی ٨ کەس دەستگیرکران.
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی پۆلیسی تورک کە لەلایەن داواکاری کۆماری ئەستەنبوڵەوە بەڕێوەدەبرێت، پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ماڵی ئەندام و بەڕێوەبەرانی هەدەپە.
ئایهان یڵدز و بەهیە دەمیر هاوسەرۆکانی ناوچەی کاغتخانە، رەمزیە بۆر هاوسەرۆکی ناوچەی بەشیکتاش، فاتیمەنور گونبەیی و سەرمین دانیشمان تورگای بەرێوەبەرانی شاری ئەستەنبوڵ، خەدیجە یڵدز و باران سومبول ئەندامانی ناوچەی ئەسەنیورت و ئەشرەف یاشار ئەندامی لیژنەی بەڕێوەبەری ناوەندی پارتی دیموکراتیکی هەرێمەکان دەستگیرکران.
راگەیەنرا بڕیاری دەستگیرکردنی ١٥ کەس دراوە.
ف.ق