'لە ئەستەنبوڵ دەبینە دەنگی کورد و هەموو گەلان'
ڕێکخستنی هەدەپ کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر دووهەمین کۆنگرەی نائاسایی خۆی لە ئەستەنبوڵ بەست، بەپێی ڕەخنەی گەل دەستی بە ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان کرد.
ڕێکخستنی هەدەپ کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر دووهەمین کۆنگرەی نائاسایی خۆی لە ئەستەنبوڵ بەست، بەپێی ڕەخنەی گەل دەستی بە ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان کرد.
ڕێکخستنی ئەستەنبوڵی پارتی چەپی سەوز کە دوای هەڵبژاردنی 14ی ئایارەوە لە دوو کارنامەی ڕێکخستنی گەل سەردەمێکی نوێ ناوی خۆی گۆڕی بۆ هەدەپ. ڕێکخستنی شاری ئەستەنبوڵی هەدەپ بە دووەمین کۆنگرەی نائاسایی ئیدارەیەکی نوێی هەڵبژارد و پڕۆسەی نوێی بە هێزەوە دەستپێکرد.
ئەستەنبوڵ یەکێکە لە گەورەترین شارە کوردنشینەکانی تورکیا. هاوسەرۆکی ئەستەنبوڵێ هەدەپ موراد کالماز و گۆنجا یانگۆز سەبارەت بە سەردەمی نوێی هەدەپ و ئامانجەکانی لە ئەستەنبوڵ بۆ ئاژانسی ئەنەفە قسەیان کرد.
گۆنجا یانگۆز سەرنجی بۆ بەشداری کردنی کەمینەی ژنان لەو پارتەکەدا ڕاکێشا و وتی:" بە ئەو ڕەخنانەی پەیوەندییان بە ژنانەوە هەیە چارەسەریمان دەست پێکرد ، پڕۆسەی ڕەخنە و ڕەخنەداین وای لێکردین کەموکوڕیەکانمان ببینین و خۆمان ڕاست بکەینەوە، ڕەنگە مرۆڤ هەمیشە کەم بکات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ڕێگا و ئامرازەکانی خۆڕێکخستن دەزانین، هۆکاری لاوازی ڕێکخراوەکانی ژنان، گوشاری توندوتیژیی دەوڵەتی پیاوسالارە دژی ژنان."
یانگۆز ڕایگەیاند بەرخۆدانیان لە دژی هێرشە فاشیزمی دەوڵەت بەردەوامن و وتی:"ڕژێمی فاشیستان لە دژی ئێمە دەیەوێت لە هەموو بوارەکانی ژیاندا لە دواوە بمێنینەوە. هەروەها ئێمە لە دژیان ڕێکخستنی ژنان بەهێز دەکەین، دەنگی ژنان بەرزدەکەینەوە و ڕێکخستنێکی هاوبەش لەگەڵ هەموو ڕێکخراوەکانی ژنان بەڕێوەدەبەین. لە سەردەمی نوێدا دەنگ و ڕەنگی ژنان زیاتر دەبینرێت."
'ئێمە بزووتنەوەیەکی وەهاین کە هێزمان لە ڕەخنە و ڕەخنەداین وەردەگرین'
موراد کالماز ڕایگەیاند، ئەوان بزووتنەوەیەکی وەهاین کە هێزی خۆیان لە ڕەخنە و ڕەخنەداین وەردەگرن و ڕایدەگەیەنێت کە بەپێی ڕەخنەکانی گەل پەیوەست بە ئەنجامی هەڵبژاردن، دەستیان بە کارکردن کردووە بۆ بەدیهێنانی چاوەڕوانییەکانی گەل. هەروەها دەڵێت ئێمە بزووتنەوەیەکی وەهاین کە لە ڕووی مێژووییەوە هێزمان بە شێوەیەکی سەرەکی لە ڕەخنە و ڕەخنەداین وەردەگرین، ئێمە لە نەریتێکی ئەم جۆرە تێکۆشانەوە هاتووین. ئەو دەرئەنجامەی کە لە کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ گەلەکەمان دەرکەوت، ڕەخنەکانی گەڵ دژ بە سیاسەتەکانمان و چاوەڕوانییەکانی گەل لە ئێمەیە. لە چوارچێوەی پرۆسەی ڕەخنە و ڕەخنەداین، پارتەکەمان کۆنگرەی ناوەندی خۆی بەست. ئێمە پرۆسەیەکی باش دەست پێدەکەین بۆ نەهێشتنی کەموکوڕییەکان."
کاڵماز ڕایگەیاند، دوای کۆنگرەی ناوەندی گشتی، گروپی ناوخۆیی لە ئەستەنبوڵ دەستیان پێکرد وتی:"جاری داهاتوو ماڵ بە ماڵ، گەڕەک بە گەڕەک خۆمان بە ڕیکخستن دەکەین و ئەم پرۆسەیە لەناو گەلەکەماندا بەڕێوە دەبەین، گۆڕین و گۆڕانکاری دەکەین وەک وەڵامێک بۆ داواکاری گشتی گەلەکەمان."
'لەئەستەنبوڵ دەبینە دەنگی کورد و هەموو گەلان'
کاڵماز ڕایگەیاند ئەستەنبوڵ گەورەترین شاری کوردانە، ئەوان لە ئەستەنبوڵ دەبنە دەنگی کورد و هەموو گەلانی ستەملێکراو، هەروەها سەبارەت بە سەردەمی نوێش وتی:"ئەستەنبوڵ گەورەترین شاری کوردە، بۆیە لەم شارەدا کە ژمارەی دانیشتووانی زیاتر کوردن، دەمانەوێت یەکەم دەنگی کورد بین، گەلانی زۆر پێکەوە لەم شارەدا دەژین، بۆیە بۆ وەڵامدانەوەی کێشەکانیان دەمانەوێ دەنگ و ڕەنگ و زمانی هەموو گەلان بین.
ئامانجمان بەپێی تایبەتمەندییەکانی شارەکە، سروشتەکەی، ئاو و شوێنی نیشتەجێ بوونی دروستکردنی حکومەتی ناوخۆییە."