لە ئیسلینگن پیرۆزبایی: ١٥ی تەباخ یادکردنەوەی شەهیدانە
لە ئیسلینگن لە پیرۆزبایی یادی ١٥ی تەباخ دا ڕاگەیەندرا، یەکەم گولـلە لە ١٥ی تەباخدا تەقێنرا و بۆ گەلی کورد ساتێکی یەکلاکەرەوە بوو.
لە ئیسلینگن لە پیرۆزبایی یادی ١٥ی تەباخ دا ڕاگەیەندرا، یەکەم گولـلە لە ١٥ی تەباخدا تەقێنرا و بۆ گەلی کورد ساتێکی یەکلاکەرەوە بوو.
کوردستانیانی دانیشتووی شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە ئیسلینگن ١٥ی تەباخ-یان پیرۆز کرد.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدان، مەعروف کول هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە ئیسلینگن وتەیەکی پێشکەشکرد.
کول باسی لە گرنگیی ١٥ی تەباخ بۆ گەلی کورد کرد و ڕایگەیاند، یەکەم گولـلەی تەقێنراو لە ١٥ی تەباخ دا یەکلاکەرەوە و چارەنوسساز بوو. وتیشی، "بۆ ئێمە کاتی ژیانەوەیە. ئێمە دەرفەتی ئەوەمان بۆ ڕەخساوە، کە خۆمان بە مێژوو و کلتوری خۆمان بگەیەنین. ئێمە ئەو تێکۆشانە قەرزداری شەهیدانین و ١٥ی تەباخ یادکردنەوەی ئەوانە".
پیرۆزباییەکە بە گێڕاندنی هەڵپەڕکێ و گۆڤەند کۆتایی هات.
ژ.ت