لە ئیسپانیا لە دژی قەدەغەی سەر پەکەکە واژۆ کۆکرایەوە

لە چوارچێوەی هەڵمەتی دەرهێنانی ناوی پەکەکە لە "لیستی تیرۆر" لە شارەکانی ئەلیکانتی و ڤالەنسیای ئیسپانیا ستاندی واژۆکۆکردنەوە دانران و ژمارەیەکی زۆر واژۆ کۆکرانەوە.

لە چوارچێوەی کەمپەینی دەرهێنانی ناوی پەکەکە لە "لیستی ڕێکخستنە تیرۆریستییەکان" بە پێشەنگایەتیی کۆمیتەى ژنۆلۆژی لە شارەکانی  ئەلیکانتی و ڤالەنسیای ئیسپانیا ستاندی واژۆکۆکردنەوە دانران.

چالاکیی ستاندەکە و هەڵمەتەکە پێشوازییەکی گەرم و گەورەی لێکرا و لە چالاکییەکەدا راگەیاندراو و نامیلکە و برۆشور لەبارەی ژنۆلۆژییەوە بڵاوکرایەوە و ژمارەیەکی زۆریش واژۆ کۆکرایەوە.

رێکخەرانی ئەو چالاکییە رایانگەیاند، چالاکییەکانیان بۆ کۆکردنەوەی واژۆ بەردەوام دەبێت.

ژ.ت