لە ئیستەنبول رۆژبوونی عەبدوڵا ئۆجالان پیرۆز کرا

٧٢هەمین رۆژبوونی عەبدڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە ئیستەنبول پیرۆز کرا

بە بۆنەى ٧٢هەمین ساڵی رۆژبوونی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، کە ٢٢ ساڵە لە زیندانی ئیمراڵیدا لە گۆشەگیریدایە، لە ناوچە جیاجیاکانی ئیستەنبول چالاکیی جۆراوجۆر رێکخران.

لە فاتیح پیرۆزبایی ئەنجامدرا، لە گازی عوسمان پاشا بە ئاگر وشەى "ئاپۆ" نووسرا. لە ئارناتوتکۆی ٧٢ نەمان نێژران، لە ناوچەکانی چاتلاجا و ئەسەن یورت فیشەکی هەوای و ئاگرین تەقێنران.

ژ.ت