لە ئیڤری هەڵکوتانی پۆلیسی فەرەنسا بۆ سەر کوردان ئیدانە کرا
هەڵکوتانی دەوڵەتی فەرەنسا بۆ سەر کوردان لە ناوچەى ئیڤریی شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا بە رێکخستنی چالاکییەکی ناڕەزایەتی ئیدانە کرا.
هەڵکوتانی دەوڵەتی فەرەنسا بۆ سەر کوردان لە ناوچەى ئیڤریی شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا بە رێکخستنی چالاکییەکی ناڕەزایەتی ئیدانە کرا.
لە ناوچەى ئیڤریی پاریس هەڵکوتانی هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی فەرەنسا بۆ سەر کوردان لە پاریس، مارسیلیا و دراگونیگان ئیدانە کرا.
لە مارسیلیا لە هەڵکوتانە سەر ماڵان و ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کورد دا ٩ کەس دەستگیرکران. لە ناوچەى درانسیی پاریس کەسێک و لە دراگونیگانیش ٢ کەس دەستگیرکران.
ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کورد لە ئیڤری لە دژی ئەو هەڵکوتانانە و دستگیرکردنەکان، لە بەردەم پارێزگاری ئیڤری دا چالاکیی ناڕەزایەتیی رێکخست.
لەوەند یڵدز لە چالاکییەکەدا بە ناوی ئەنجوومەنی ئیڤری وتەیەکی پێشکەشکرد و وتی، "ئەو هەڵکوتانانە لە رووی سیاسییەوە ئەنجامدەدرێن و بە رێککەوت نییە. ئەو هەڵکوتانانە لە دوای چاوپێکەوتنی ئەم مانگەى نێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورک و ئیمانوئیل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا روویاندا".
یڵدز داوای لە هەموو کوردان، رێکخراوەکانی کۆمەڵگەى مەدەنی و لایەنە سیاسییەکان لە ئەوروپا کرد، کە کاردانەوە و ناڕەزایەتییان هەبێت لە دژی ئەو نادادییە، کە بەرامبەر کەسان و رێکخراوەکان و حیزبە کوردییەکان ئەنجام دەدرێن.
چالاکییەکە بە وتنەوەى دروشم کۆتایی پێهات.
ژ.ت