لە چوارچێوەی لێپرسینەوەکان کە دژ بە شارەوانی گەورەشاری ئیزمیر دەستپێکراوە، سەرۆکی پێشووی شارەوانی گەورەشاری ئیزمیر تونج سۆیار، سەرۆکی جەهەپەی ئیزمیر شەنۆڵ ئەسڵانئۆغلو و بەڕێوەبەری پێشووی ئیزبیتۆن هەڤاڵ ساڤاش کایە دەستگیرکران، کە لە ١ـی تەممووزدا لە هەڵکوتانە سەرماڵاندا دەستبەسەر کرابوون و بە خواستی دەستگیرکردن ڕەوانەی دادگا کرابوون.
لە لێپرسینەوەکەدا کە تێیدا داوای دەستگیرکردنی ٩٨ کەس کرابوو، تاوەکو ئێستا ٣٥ کەس دەستگیرکراون، کە سەرۆکی پێشووی شارەوانی گەورەشاری ئیزمیر تونج سۆیار، سەرۆکی جەهەپەی ئیزمیر شەنۆڵ ئەسڵانئۆغلو و بەڕێوەبەری پێشووی ئیزبیتۆن هەڤاڵ ساڤاش کایەیان تێیدایە.
لەو ٣٥ کەسەی دەستگیرکراون، دوای تەواوبوونی ئیفادە دانیان لە دادگای سوڵح، بەڕێوەبەری گشتی ئیزسو، گورکان ئەردۆغان، سەرۆکی پێشووی فەرمانگەی کاروباری کۆمەڵایەتی شارەوانی ئیزمیر، ئوڵاش ئایدن و ئەرتان دیکمەن بە مەرجی چاودێری دادگا بەردران.