لە ئیزمیر یەکەمین ئاگری نەورۆز هەڵکرا
لە ئیزمیر یەکەمین ئاگری نەورۆز لە گەڕەکی چیمەنتەپەی کۆناک هەڵکرا.
لە ئیزمیر یەکەمین ئاگری نەورۆز لە گەڕەکی چیمەنتەپەی کۆناک هەڵکرا.
لە ئیزمیر لە ٢٠ی ئازار کاتژمێر ١٣:٠٠دا لە گۆڕەپانی گوندۆغدو ئاهەنگی گەورەی نەورۆز ئەنجام دەدرێت. ئامادەکاریەکان بۆ نەورۆز بەردەوامە. پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە چوارچێوەی خەباتەکاندا لە نوێنەرایەتی هەدەپە لە گەڕەکی چیمەنتەپەی کۆناک کۆبونەوەی لەگەڵ گەل ئەنجامدا.
لە کۆبونەوەکەدا موراد چەپنی پەرلەمانتاری هەدەپەی ئیزمیر داوای لە گەل کرد بەشداری لە ئاهەنگی نەورۆزدا بکەن. دوای کۆبونەوەکە گەل لەبەردەم نوێنەرایەتی هەدەپە ئاگری نەورۆزی کردەوە و لە دەوری ئاگرەکە هەڵپەڕکێیان کرد.
ف.ق