لە زانکۆی گۆتە هێرشە کیمیاییەکان شەرمەزار کران

گەنجانی بزوتنەوەی خوێندکارانی کورد یەخەکە و ژەخەکە بۆ ئەوەی تاوانەکانی شەڕی دەوڵەتی تورک شەرمەزار بکەن لە زانکۆی گۆتە لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا چالاکی نافەرمانی مەدەندیان ئەنجامدا.

ئەندامانی یەکێتی خوێندکارانی کوردستان (یەخەکە) و ژنانی خوێندکاری کوردستان (ژەخەکە) بۆ ئەوەی سەرنج بۆ سەر تاوانەکانی شەڕی دەوڵەتی تورک رابکێشن کە لە باشوری کوردستان لە دژی گەریاکان چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت و هەروەها تیش بخەنە ستەمکارییەکان لە ئێران و  رۆژهەڵاتی کوردستان ، چالاکییەکیان ئەنجامدا.

خوێندکاران لە کۆنفرانسەکەدا پلاکاردێکیان کردەوە و ئاماژەیان بەوەکرد کە دەوڵەتی تورک لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا، لە شەنگال، مەخمور و رۆژئاوا تاوانی شەڕ و تاوان لە دژی مرۆڤایەتی دەکات.

گەنجان ناڕەزایەتییان بەرامبەر بە بێدەنگی ئۆ پی سی دەبڵیو، نەتەوەیەکگرتووەکان، دامەزراوە و هێزە نێونەتەوەییەکان دەربڕی.

خوێندکارانی دیکەش بە چەپڵە پشتیوانیان بۆ خوێندکارانی یەخەکە و ژەخەکە دەربڕی.

هـ . ب