لە زانکۆی ئەنقەرە بەلێدان خوێندکاران دەستگیرکران

لە زانکۆی ئەنقەرە، گروپێک خوێندکار ویستیان پانێلێک ئەنجام بدەن، بەڵام بە لێدان لەلایەن پۆلیسی تورکەوە دەستگیرکران.

خوێندکاران پلانیان کردبوو لە حانوتی فاکولتەی زانستە سیاسیەکانی زانکۆی ئەنقەرە لەبارەی هەژاری و قەیرانی ئابۆری پانێلێک ئەنجام بدەن.

بەڵام پۆلیسی تورک خوێندارانیان گەمارۆدا و هێرشیان کردە سەریان. پۆلیسی تورک بانگەشەی ئەوەی کرد کە چالاکیەکە نایاساییە.

ژمارەیەکی زۆر خوێندکار بە لێدان دەستگیرکران. تاوەکو ئێستا ژمارەی خوێندکارە دەستگیرکراوەکان زانیاری بەدەستنەهێنراوە.

ف.ق