لە زیندانی ئەنتالیا مافی چارەسەریی پزیشکی لە زیندانیان زەوتکراوە

زیندانییەک بەناوی ئەکرەم ئاڵتای، کە لە زیندانی جۆری ئێس لە ئەنتالیا ڕاگیراوە ڕایگەیاند، مافی چارەسەریی پزیشکییان لە زەوت کردووە.

ئەکرەم ئاڵتای لە زیندانی جۆری ئێس لە ئەنتالیا ڕادەگیرێت و لە پەیوەندیی تەلەفۆنی دا لەگەڵ بنەماڵەکەى باسی لە پێشێلکارییانە کرد، بەرامبەری ئەنجام دەدرێت و رێگای چارەسەریی پزیشکیی پێنادرێت.

ئاڵتای لە ساڵی ٢٠١٧ەوە زیندانی کراوە، شەش مانگ پێش ئێستا لە زیندانی جۆری ئیی موغڵا دوورخرایەوە بۆ زیندانی جۆری ئێس لە ئەنتالیا و ڕایگەیاند، نابرێن بۆ نەخۆشخانە و داواکارییەکانمان بۆ چارەسەری پزیشکی لەلایەن بەڕێوەبەری زیندانەکەوە وەڵام نادرێتەوە.

 ئاڵتای لە بەردەوامیی وتەکانیدا ڕایگەیاندبوو، مافی چارەسەریی پزیشکییان زەوتکراوە. زیندانییە نەخۆشەکان چارەسەر ناکرێن و ٩ کەس لە یەک قاوش دا دەمێننەوە و تەنها بۆ ماوەی کاتژمێر و نیوێک دەتوانن بچنە شوێنی هەواگۆڕکێی زیندانەکە.

ژ.ت