لایەنگرانی پارتی چەپی سەوز لە دویسبورگ ستاندیان دانا

لایەنگرانی پارتی چەپی سەوز لە شاری دویسبورگی ئەڵمانیا، ستاندیان دانا و بانگەوازیان لە هەموو کەسێک کرد کە بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگی خۆیان بە پارتەکە بدەن.

لە گەڕەکی هامبۆرن کە زۆربەی دانیشتووانەکەی پەنابەرن، پێکهاتەی پارتی رەنج و دیموکراسی، کۆمەڵەی هەرێمەکان لە شاری دویسبورگی ئەڵمانیا بۆ هەڵبژاردنەکان کە بڕیارە ٢٧ی نیسان لە ئەوروپا دەست پێبکات ستاندی ئاگادارکردنەوەیان دانا.

لە ستاندەکەدا، بڵاوکراوە بڵاوکرانەوە. لایەنگرانی پارتەکە بانگەشەیان بۆ هەلبژاردن کرد و بانگەوازیان بۆ بەشداریکردنی هەڵبژاردن و دەنگدان بە پارتی چەپی سەوز کرد.

چالاکی ستاندەکە لە کاتژمێر ١١:٠٠ بۆ ١٣:٠٠ بەردەوام بوو.

ف.ق