لەبەر ئەوەی دژی ئەشکەنجەدانی وەستاوەتەوە دادگایی دەکرێت
پاسەوان و ئیدارەی زیندان و پزیشکی زیندان بە شێوەیەکی سیستماتیک ئەشکەنجەی میر قاراکوم دەدەن. لەبەر ئەوەی کاراکوم لە دژیت ئەشکەنجەدانی بووەتەوە، لەو بارەوە دۆسیەی بۆ کراوەتەوە.
پاسەوان و ئیدارەی زیندان و پزیشکی زیندان بە شێوەیەکی سیستماتیک ئەشکەنجەی میر قاراکوم دەدەن. لەبەر ئەوەی کاراکوم لە دژیت ئەشکەنجەدانی بووەتەوە، لەو بارەوە دۆسیەی بۆ کراوەتەوە.
لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢١، میر قاراکوم لە هەڵکوتانە سەر ماڵێک لە شاری سامسون دەستگیرکرا. ئێستا بە تۆمەتی ئەوەی دژی ئەشکەنجەدانی بووەتەوە لە زیندان دادگایی دەکرێت.
کاراکوم لەبەر ئەوەی بەشداری ڕاگەیاندنی سەبارەت بەزیندانییە نەخۆشەکانە بووە، بەتاوانی ئەوەی سەردانی گیراوانی کردووە و ئەندامیەتی لە ڕێکخستندا هەیە، بۆ ماوەی ١٠ مانگ زیندانی کراوە. کاراکوم سەبارەت بەوەی لە زیندان چی بەسەر هاتووە و پرۆسەی دۆسیەکەی لەگەڵ ئاژانسی فورات قسەی کردووە.
لەگەڵ دەستبەسەرکردن لە حوجرە و ئەشکەنجەدان
دوای فەرمانی دەستگیرکردن، کاراکوم ڕەوانەی زیندانی جۆری T لە شاری سامسون کرا. یەکەم ئەشکەنجە لەوێ لە کاراکوم کراوە. ناوبراو دەڵێت:" چەند جارێک لەلایەن پاسەوانەکانی ناو زیندانەوە ئەشکەنجەی جەستەیی و بێ ڕێزیم پێکراوە و بە شێوەیەکی سیستماتیک ئەشکنجە دراوم، چەندین جار سەرم بەر دیوار کەوتووە." کاراکوم لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ بۆ زیندانی جۆری T لە سامسون گۆازراوەتەوە و دیسان لەوێ بە شێوەیەکی سیستماتیکی ئەشکەنجە کراوە.
'بە زۆرەملێ هەوڵیانداوە سروودی ئیستقلال بە من بڵێنەوە'
کاراکوم سەبارەت بەو شتانەی لە زیندانی تیپی T لە بافرا ڕوویاندا وتی:"ئەشکەنجەدان لە زیندانی بافرە هەر لە سەرەتاوە دەستی پێکرد کاتێک چوومە ناو زیندانەکە، لە ژوورێکی وەک سندوقێکی سێ مەتریدا، ئەشکەنجەی ڕوتکردنەوەم لێکرا. دواتر لە کاتێکدا چاوەڕێی تۆمارکردن بووم، بەناچاری لە 'ژووری چاوەڕئ'دا ڕایانگرتم و هەوڵیان دا سروودی نەتەوەیی تورکیام پێ بڵێنەوە، کە ناڕەزایەتیم دەربڕی، پاسەوانەکان هێرشیان کردە سەرم. دوای ماوەیەک ئازاد بووم. پاش ماوەیەک ئازاد کرام پێش ئەوەی بمبەن بۆ شوێنی مانەوەم، چوومە نەخۆشخانە، بەڵام سەرەڕای پێداگریم، پزیشکەکان گوێیان لە ئەشکەنجەدانەکەم نەدا.
دەسەڵاتی دادوەری تورکیش ئەشکەنجەدانەکانی لەبەرچاو نەگرتووە
کاراکوم وتی:"زۆرجار خۆی، بنەمەڵەکەی و پارێزەرەکانی سکاڵای ئەوەیان کردووە کە ئەشکەنجە دراوە، بەڵام سەرەڕای ئەمەش داواکاری گشتی گوێ پێنەداوە و وتی سکاڵاکانمان پشتگوێ دەخرێن، قەد ڕێگەیان پێنەدام لەگەڵ داواکاری گشتی کۆببمەوە. دوای ئەو فشارەی کە خرایە سەرم، دەستم کرد بە مانگرتن لە خواردن دوایی داواکاری گشتی ڕازی بوو بچمەلای. هێشتا چەند مانگێکی ماوە بۆ ئەوەی بچمە دادگا، لە ڕۆژی ١١٣ی مانگرتن لە خواردن، بەهۆی بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەشکەنجەدان لە ڕۆژنامەکان و بەهۆی بەردەوامی مانگرتنەکەم ئازاد کرام.
سکاڵای نوێ لەسەر کراوەتەوە
دوای ئازادبوونی لە زیندان بەتایبەتی هیچ وەڵامێک بە هیچ کام لە سکاڵاکانی سەبارەت بە ئەشکەنجەدانی لە زیندانی بەفرە نەدرایەوە. ئەمجارە ئیدارەی زیندان و پاسەوانان و پزیشکان سکاڵای تاوانیان لە قاراکوم تۆمار کردووە، کاراکوم وتی:" لە سکاڵاکاندا باس لەوە کراوە کە من سوکایەتیم بە پاسەوانەکان کردووە و بەرەنگاریان بوومەتەوە. لەبەر ئەوەی دژی ئەشکەنجەدانم بوومەتەوە، ٤ دۆسیەی جیاواز لە دژی من تۆمار کراوە. جگە لەوەش دادگا بە پشت بەستن بە ئیفادەی دوو کەس بڕیاری دەستگیری بۆمن دەرکردووە لە ١١ی ئەم مانگە دانیشتنەکە بەڕێوەدەچێت. من چاوەڕێی دادگاییکردنی ئەشکەنجەدەران بووم، بەڵام دەمزانی دادگایی دەکرێم، چونکە دژی ئەشکەنجەدان بوومەتەوە. بەڵام من هێشتا سکاڵا لەو کەسانە دەکەم کە ئەشکەنجەیان داوم و هەوڵدەدەم بۆ ئەوەی سزا بدرێن."