لەبەردەم باڵیۆزخانەی دەوڵەتی تورک لە کۆپنهاگن چالاکی ئەنجامدرا

کوردستانیان لەبەردەم باڵیۆزخانەی دەوڵەتی تورک لە کۆپنهاگن کۆبونەوە و هێرشی دەوڵەتی داگیرکەر و فاشیستی تورکیان بۆسەر کوردستان شەرمەزار کرد.

کوردستانیان لە دانیمارک، بە پێشەنگایەتی پەیەدە، هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان لەبەردەم باڵیۆزخانەی دەوڵەتی تورک لە کۆپنهاگن شەرمەزار کرد.

خۆپیشاندانەکە کاتژمێر ١٣:٠٠ ئەنجامدرا، لەسەر ناوی پەیەدە راگەیەنراوێک خوێندرایەوە و باسی ئەوەکرا کە دەوڵەتی فاشیستی تورک هێرشی دڕندانە دەکاتە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی کوردستان بە تایبەتی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا.

کوردستانیان بە وتنەوەی دروشمی 'بمرێت ئاکەپە و مەهەپەی فاشیست'، 'بمرێت ئەردۆغان' ، ئەردۆغان بکوژی منداڵانە' و ' دروستکەری داعش ئەردۆغان' عەقڵیەتی داگیرکەری تورکیان شەرمەزار کرد.

ف.ق