بە دیمەن

لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان "ڕۆژی ژیانەوە" پیرۆزکرا

لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان لە چالاکی بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، ٤٦ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆزکرا.

ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ

چالاکی دانیشتنی کوردستانیان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لەبەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان، ٤٧ مانگە بەردەوامە.

چالاکییەکە لە چوارچێوەی هەڵمەتی "کات، کاتی ئازادییە" لە ٢٥ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ـەوە هەموو چوارشەممەیەک بەردەوامە، لە چالاکییەکەدا ٤٦ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆزکرا.

چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدان دەستی پێ کرد.

پاشان لەسەر ناوی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی ژنێڤ، ئیبراهیم یوکسەل قسەی کرد.

یوکسەل ئاماژەی بەوە کرد گەلی کورد بە درێژایی مێژوو ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی بووەتەوە، کۆمەڵکوژییەکانی کۆچگری و دێرسیم و زیلان و کۆمەڵکوژییەکانی سەر گەلی کورد بیرهێنایەوە، تیشکی خستەسەر ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ چۆن ڕەوشەکەی گۆڕی، گوتی: "ڕێبەر ئاپۆ لەم سەردەمەدا دژی ئاسیمیلاسیۆن و کۆمەڵکوژییەکان پێیویستی دەرکەوتنێکی پێشبینی کرد. بۆیە دامەزراندنی پەکەکە لە ساڵی ١٩٧٨ بوو بە پێویستییەکی حەتمی".

یوکسەل لەکۆتاییدا ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەی پیرۆزکرد.

پاشان دەقی ڕاگەیاندراوی کۆمیتەی چالاکییەکە خوێنرایەوە.