لەبەردەم پەرلەمانی بەریتانیا هێرشەکانی سەر رۆژئاوا شەرمەزار کران
لەبەردەم پەرلەمانی بەریتانیا هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کران.
لەبەردەم پەرلەمانی بەریتانیا هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کران.
ئەندامانی کۆنگرەی ستار، کەجەدەکە- باشور و بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی گەلی کورد لەبەردەم بینای پەرلەمانی بەریتانیا لە لەندەن کۆبوونەوە.
لە چالاکییەکەدا پلاکارد و پۆستەری وێنەکانی هاوسەرۆکی لانتۆنی قامیشلۆ یوسرا دەروێش، جێگری هاوسەرۆک لەیمان شوێش و فرات تومایان بەرزکردەوە.
لە چالاکییەکەدا بە بێ وەستان دروشمەکانی "بمرێ رژێمی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە"، "ژن، ژیان، ئازادی" و "شەهید نامرن" وترانەوە.
لە وتارەکانی پێشکەش کران بەهۆی بەردەوامی پەیوەندییەکانی دەوڵەتی بەریتانیا لەگەڵ دەسيڵاتی ئەردۆغان کاردانەوەی توند نیشاندرا.
هەروەها راگەیەندرا کە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی شۆڕشی ژنە و گەلانی کوردستان هەرگیز لەبەرامبەر ئەو هێرشانەدا سەردانانەوێن.
دوای بڵاوکردنەوە بروشور چالاکییەکە کۆتاییهات.
هـ . ب