کۆنفرانسی نزیکردنەوەی (ئێزدی- فەیلی) لە بەغداد دەستیپێکرد
لە بەغدای پایتەختی عیراق بەئامانجی نزیکردنەوەی (ئێزدی- فەیلی)کۆنفرانسێک لەژیرناونیشانی (بەرەو بەدیهێنانی بنەمای دادپەروەریی و یەکسانی) دەستیپێکرد.
لە بەغدای پایتەختی عیراق بەئامانجی نزیکردنەوەی (ئێزدی- فەیلی)کۆنفرانسێک لەژیرناونیشانی (بەرەو بەدیهێنانی بنەمای دادپەروەریی و یەکسانی) دەستیپێکرد.
کاتژمێر ٩:٣٠ی بەیانی ئەم ۆ شەممە، لە هۆڵی (ئەقواس) لە هۆتێلی بەغدای نێودەوڵەتی لە شاری بەغدادی پایتەختی عیراق، کۆنفرانسی بەرەو بەدیهێنانی بنەمای دادپەروەریی و یەکسانیی کە کوردانی فەیلی و ئێزدییەکان ڕێکیان خستووە، لە شاری بەغدا بەئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتیی و ڕۆشنبیر و سیاسەتمەدارانی هەردوو پێکهاتە و نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان و چالاکوانانی مەدەنی دەستپێکرد.
کەمێک پێش ئێستا کۆنفرانسی بەرەو بەدیهێنانی بنەمای دادپەروەریی و یەکسانیی کە لەلایەن بەرەی فەیلی و پارتی ئازادی و دیموکراسی ئێزدییان پادێ ڕێکخراوە، لە هۆڵی هۆتێل بەغدا لە شاری بەغدا دەستیپێکرد.
بڕیارە لە کۆنفرانسەکەدا وتاری کردنەوەی کۆنفرانسە لەلایەن دکتۆر یاسین باپیر، ئەندامی لیژنەی ئامادەکاری کۆنفرانسەکەوە پێشکەش بکرێی، هەروەها وتاری هەریەک لە بەرەی فەیلی و پارتی ئازادیی و دیموکراسیی ئێزدیی و وتاری ژنانی ئێزدیی و وتاری ژنانی فەیلیی پێشکەش بکرێن.
هەر لە کۆنفرانسەکەدا بڕیارە ژمارەیەک ڕێکخراو دامەزراوەی نێودەوڵەتیی و ئێزدیی لە ئەوروپا و ڕووسیا و هەروەها پەرلەمانتاری یەکێتیی ئەوروپا، پەیامی ئۆنلاین بۆ کۆنفرانسەکە بنێرن.
لە ماوەی کۆنفرانسەکەدا دوو پانێڵ بەڕێوەدەچن، پانێڵی یەکەم لەلایەن ڕێزان شێخ دلێر، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەبرێت و تێیدا سێ بابەت لەبارەی مێژووی کوردانی فەیلیی کۆن تا ٢٠٠٣ و مێژووی کۆمەڵگەی ئێزدیی تا ٢٠٠٣ پێشکەش دەکرێن، هەروەها بابەتی سێیەمیش لەبارەی کەیسی ژنانی ئێزدیی و فەیلیی لە چوارچێوەی کۆمەڵگەی عێراقی نوێکراوە پێشکەش دەکرێت.
هاوکات پانێڵی دووەمیش سێ بابەتی دیکە لەخۆ دەگرێت، کە بریتین لە؛ دۆخی کوردانی فەیلیی دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس هەتا ئێستا، بارودۆخی ئێزدییەکان دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس هەتا ئێستا و ئەزموونیان لە خۆبەڕێوەبەرییدا، چارەسەر و پرۆژەی پێشنیازکراو بۆ کەیسی فەیلیی و ئێزدیی و بە تێگەیشتنی نەتەوەی دیموکراتیی لە عێراقی نوێکراوەدا.
یهكهمجاره كه كوردانی فهیلی و كۆمهڵگای ئێزدی كۆنفرانسێكی هاوبهش ساز دهكهن. له بنهڕهتدا كۆنفرانسهكه به ئامانجی بهدستهێنانی مافهكانی كوردانی فهیلی و كۆمهڵگای ئێزدی دهبهسترێت و ئهوهش وهك دهروازهیهك بۆ گهرنتی كردنی مافی ههموو پێكاتهكانی عێراق دادهنرێت.
هـ . ب