له‌ ده‌نیزلی له‌ دژی بنه‌ماڵه‌یه‌كی كورد هێرشی نه‌ژادپه‌رستی ئه‌نجامدرا

له‌ پاموكاڵای ده‌نیزلی بنه‌ماڵه‌یه‌كی كورد رووبه‌ڕووی هێرشی نه‌ژادپه‌رستی بووه‌وه‌. پۆلیسه‌كان له‌ بری رێگری، هێرشیان كرده‌ سه‌ر بنه‌ماڵه‌كه‌. ئه‌و نه‌ژادپه‌رسته‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی كرد ئازاد كرا.

راگه‌یه‌نرا كه‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی كورد له‌ گه‌ڕه‌كی ئینجیلیپناری ناوچه‌ی پاموكاڵای ده‌نیزلی رووبه‌ڕووی هێرش بووه‌ته‌وه‌. به‌ پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌ده‌ستخراون، سه‌رله‌به‌یانی كاتژمێر ٠٧:٣٠ كه‌سێك به‌ ناوی حه‌سه‌ن ئاكین چووه‌ به‌رده‌م ماڵی خێزانێكی كورد و هێرشی كردنه‌ سه‌ر. هێرشبه‌ره‌كه‌ به‌ داسێك به‌ده‌ستیه‌وه‌ چووبووه‌ ئه‌و شوێنه‌وه‌ وبتووی: "كورد له‌م گه‌ڕه‌كه‌ چی ده‌كه‌ن، من ده‌تانكوژم" جنێو و سوكایه‌تی به‌ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ كردبوو و شوشه‌ی ماڵه‌كه‌شی شكاندبوو.

ئاكین بانگی دوو هاوڕێی خۆی كردبوو و ویستبوو به‌ داسه‌كه‌ ده‌رگای ئه‌و ماڵه‌ بشكێنێت و بچێته‌ ناوه‌وه‌.

پۆلیسه‌كان هێرشیان كرده‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌

ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌ كاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر سیچ هێرشبه‌ره‌كه‌ نیشاندا. پۆلیسی تورك به‌ گازی بیبه‌ر هێرشی كرده‌ سه‌ر بنه‌ماڵه‌كه‌ و له‌ دوو ژنیاندا. ٣ هێرشبه‌ر و ٣ كه‌س له‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ ده‌ستگیركران. ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌یان برده‌ ئاسایش و له‌ هۆده‌ی چاودێرایدا رایانگرتن و هێرشكاره‌كانیش له‌ باخچه‌ی ئاسایش راگیران.

پۆلیس: كوردبوون مه‌خه‌نه‌ ناو بابه‌ته‌كه‌وه‌

بنه‌ماڵه‌كه‌ دواتر وته‌یان لێوه‌رگیرا، باسیان له‌وه‌كرد كه‌ رووبه‌ڕووی هێرشی نه‌ژادپه‌رستی بوونه‌وه‌ و ئه‌وه‌ش له‌ دیمه‌نه‌كاندا تۆمار كراوه‌، پۆلیسه‌كانیش وتیان، "كوردبوون مه‌خه‌نه‌ ناو بابه‌ته‌كه‌وه‌، چ په‌یوه‌ندییه‌كی هه‌یه‌". پۆلیسه‌كان وته‌كانی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌یان له‌ باره‌ی هێرشی نه‌ژادپه‌رستی وه‌رنه‌گرت". 

دوای وته‌كانی بنه‌ماڵه‌ی كورد كه‌ رووبه‌ڕووی هێرش ببوونه‌وه‌، هێرشبه‌ره‌كان ئازاد كران.

ئه‌وه‌ی سه‌رنجڕاكێش بوو كه‌ له‌ كاتێكدا هێرشبه‌ره‌كه‌ به‌ داسه‌وه‌ جنێو و سوكایه‌تی ده‌وت، ئه‌و كه‌سانیه‌ تێده‌په‌ڕین ده‌ستوه‌ردانیان نه‌كردبوو.

هـ . ب