له‌ گۆتێنبێرگ ئاگری نه‌ورۆز به‌ جه‌ماوه‌ری پیرۆز كرا، واژۆ بۆ په‌كه‌كه‌ كۆكرایه‌وه‌

ئاگری نه‌ورۆز له‌ سوید له‌ شاری گۆتێنبێرگ به‌ ئاهه‌نگێك كه‌ هه‌زاران كه‌س تیایدا به‌شداربوون، داگیرسا. له‌ ئاهه‌نگی نه‌ورۆزدا بۆ ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ له‌ لیستی رێكخراوه‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان ده‌ربهێنرێن، زۆر واژۆ كۆكرانه‌وه‌.

ئاهه‌نگی نه‌ورۆز له‌ سوید به‌ پێشه‌نگایه‌تی پارت و رێكخراوه‌كانی هه‌ر چوار به‌شی كوردستان له‌ گۆڕه‌پانی برونسپاركنێ ساز كرا.

له‌ چوار به‌شی كوردستانه‌وه‌ به‌ هه‌زاران كورد له‌ سوید كۆبوونه‌وه‌ و ئاگری نه‌ورۆزیان كرده‌وه‌.

له‌دوای خوله‌كێك رێزگرتن له‌به‌ر سرودی ئه‌ی ره‌قیب، نوێنه‌ری ناوه‌ندی كۆمه‌ڵگای دیموكراتیكی كورد له‌ سوید (نه‌جه‌ده‌كه‌-سوید) قسه‌ی كرد و وتی، "به‌داخه‌وه‌ له‌ هه‌موو ناوچه‌یه‌كی كوردستان شه‌ڕ و رووداوی دژوار رووده‌ده‌ن. ته‌نیا به‌ یه‌كگرتوویی خۆمان ده‌توانین به‌ر به‌و ئازاره‌ بگرین. ئێمه‌ هیوادارین نه‌ورۆز له‌گه‌ڵ خۆییدا یه‌كێتی، یه‌كسانی و ئازادی بۆ ته‌واوی كوردان بهێنێت".

له‌ پیرۆزباییه‌كه‌دا نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كانی ئاشوری-سوریانی و پارتی چه‌پی سوید په‌یامیان پێشكه‌ش كرد.

دوای وتاره‌كان گروپی ده‌فی ژنان به‌ به‌ر ده‌نگی ده‌فه‌وه‌ ئاگری نه‌ورۆزیان كرده‌وه‌.

له‌ ئاهه‌نگی نه‌ورۆزدا كه‌ به‌ دروشمی "یه‌كێتی، ئازادی و ژیانی هاوبه‌ش" سازكرا، گروپی ژنانی هه‌ژین، ده‌هۆڵ و زوڕنا، فه‌ریبۆرز كه‌ره‌می، ئاوات مسته‌فا، حه‌مید ره‌سوڵی و جۆناتان پینتۆ هاتنه‌ سه‌ر شانۆ و جۆشی زیاتریان به‌ نه‌ورۆز به‌خشی.

له‌ مه‌راسیمی پیرۆزباییه‌كه‌دا بۆ ده‌رهێنانی په‌كه‌كه‌ له‌ لیستی 'رێكخراوه‌ تیرۆریستیه‌كان' ژماره‌یه‌كی زۆر واژۆ كۆكرانه‌وه‌.

 بڕیاره‌ له‌ ٢٦ی ئادار له‌ شاری ماڵمۆ، ٢٧ی ئاداریش له‌ گۆتێنبێرگ له‌ لایه‌ن نه‌جه‌ده‌كه‌-سویده‌وه‌ نه‌ورۆز پیرۆز بكرێت.

هـ . ب