له‌ لیڤه‌رپوڵ نه‌ورۆز به‌ جۆش و خرۆشه‌وه‌ پیرۆز كرا

له‌ شاری لیڤه‌رپوڵی به‌ریتانیا، به‌ به‌شداری هه‌زاران كه‌س نه‌ورۆز پیرۆزكرا.

له‌ شاری لیڤه‌رپوڵی به‌ریتانیا، به‌ پێشه‌نگایه‌تی ئه‌نجومه‌نی گه‌ل له‌ هۆڵی ئۆڵۆمپای پیرۆزبایی نه‌ورۆز سازكرا و له‌ چوار به‌شی كوردستانه‌وه‌ به‌ هه‌زاران كه‌س به‌شداربوون.

وێنه‌كانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و مه‌زڵووم دۆغان له‌سه‌ر شانۆی مه‌راسیمه‌كه‌ هه‌ڵواسرابوون. جه‌ماوه‌ریش ئاڵاكانی په‌كه‌كه‌، یه‌په‌گه‌، یه‌په‌ژه‌، كوردستان و وێنه‌كانی عه‌بدوڵا ئۆجالانیان به‌رزكردبوه‌وه‌.

دوای خوله‌كێك رێزگرتن له‌ یادی شه‌هیدانی شۆڕش، دروشمه‌كانی "شه‌هید نامرن"، "بژی سه‌رۆك ئاپۆ"، "په‌كه‌كه‌ گه‌له‌، گه‌ل لێره‌یه‌"، "بژی نه‌ورۆز" و "بكوژ ئه‌ردۆغان" وترانه‌وه‌.

هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی كورد له‌ به‌ریتانیا میراز سه‌رحه‌د له‌ سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌كه‌دا قسه‌ی كرد و وتی، "ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ، ئازادی گه‌لی كورد، گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌، هێمای دیموكراسی و یه‌كسانییه‌".

سیاسه‌تمه‌داری كورد عوسمان بایده‌میر و وته‌بێژی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌یه‌ده‌ ساڵح موسلیمیش له‌ رێگه‌ی سكایپه‌وه‌ به‌شدارییان له‌ پیرۆزباییه‌كه‌دا كرد.

وتاربێژه‌كان باسیان له‌وه‌كرد، كه‌ ئازادی عه‌بدوڵا ئۆجالان بۆ ئاشتی پێویستیه‌ و یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی كوردان پێویسته‌ مسۆگه‌ر بكرێت.

له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا هۆزان جانێ، حه‌سه‌ن ده‌رزی، ئاكۆ رانیه‌یی، په‌یمان كۆبانێ سه‌رحه‌دۆ چوونه‌ سه‌ر شانۆ و هونه‌ری خۆیان پێشكه‌ش كرد.

هـ . ب