له‌ مێرسین هه‌ڵكوتانه‌ سه‌رماڵان: لانیكه‌م ٤ كه‌س ده‌ستگیركران

له‌ میرسین پۆلیسه‌كانی تورك سه‌رله‌به‌یانی هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر زۆر ماڵ. لانیكه‌م چوار كه‌س ده‌ستگیركران.

هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر ماڵان له‌دژی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی پشتیوانی و هاوكاری له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی زیندانیان و سزادراوانی چوكورۆڤای (چوكورۆڤای توای-ده‌ر) ئه‌نجامدرا.

له‌ هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر ماڵان چوار كه‌س ده‌ستگیركران. به‌پێی زانیارییه‌كان له‌و چوار كه‌سه‌ی ده‌ستگیركراون دوانیان به‌ڕێوه‌به‌رانی توای-ده‌ر به‌شیر ئاجار و ئایكوت ئادیامانن.

هـ . ب