له‌ په‌رله‌مانی به‌ریتانیا نه‌ورۆز پیرۆزكرا

له‌ په‌رله‌مانی به‌ریتانیا نه‌ورۆز به‌ دیدارێك پیرۆز كرا.

به‌ هاوكاری ناوه‌ندی په‌ره‌پێدانی كورد (Centre for Kurdish Progress ) و ئه‌نجومه‌نی گه‌لی كورد له‌ به‌ریتانیا له‌ په‌رله‌مانی به‌ریتانیا به‌ بۆنه‌ی نه‌ورۆزه‌وه‌ دیدارێك سازكرا. زۆر كه‌س به‌شدارییان له‌ دیداره‌كه‌دا كرد.

به‌هۆی زۆری ژماره‌ی به‌شداربووانه‌وه‌ ته‌نیا ٣٠٠ كه‌س توانیان به‌شداری دیداره‌كه‌ ببن. له‌ دیداره‌كه‌دا ٩٥ په‌رله‌مانتاری به‌ریتانیاش ئاماده‌بوون.

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ نه‌دیم زه‌هاوی، سه‌رۆكی پێشووی پارتی كرێكاران جێرمی كۆربین، په‌رله‌مانتارانی پارتی نه‌ته‌وه‌یی سكۆتلاند تۆمی شێفێرد و كریس ستێفێن، په‌رله‌مانتارانی پارتی كرێكاران ئاسرین وێست، ئه‌فزه‌ل خان، ویندرا شارما، لیود روسێل مۆیل، كلیو لیوس، بارۆنس كریستین بلۆرسیش له‌ ناویاندا، زۆر په‌رله‌مانتار به‌شدارییان له‌ دیداره‌كه‌دا كرد.

نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكراتیك مه‌سعود كاسۆ، هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی كورد ئه‌لیف ساریجان و په‌رله‌مانتاری پێشووی هه‌ده‌په‌ عوسمان بایده‌میریش له‌ دیداره‌كه‌دا به‌شداربوون.

هـ . ب