له‌ ساراتۆڤ نه‌ورۆز پیرۆز كرا

كوردان له‌ هه‌رێمی ساراتۆڤی رووسیا به‌ جۆشه‌وه‌ نه‌ورۆزیان پیرۆز كرد.

له‌ زۆر شار، ناوچه‌ و گوندی هه‌رێمی ساراتۆڤه‌وه‌ گه‌ل به‌شدارییان له‌ پیرۆزبایی نه‌ورۆز كرد.

مه‌راسیمی پیرۆزبایی له‌ ناوچه‌ی یه‌رشۆڤی ساراتۆڤ به‌ یه‌ك خوله‌ك بێده‌نگی بۆ رێزلێنان له‌ شه‌هیدان ده‌ستیپێكرد.

هاوسه‌رۆكانی ئۆتۆنۆمی كوردان له‌ یه‌رشۆڤ میرزاعه‌لی یوسوبۆڤ و گوڵیزار یوسوبۆڤا له‌ پیرۆزباییه‌كه‌دا وته‌یان پێشكه‌ش كرد.

هاوسه‌رۆكان جه‌ژنی نه‌ورۆزی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و گه‌ریلاكانی كوردستانیان پیرۆز كرد و باسیان له‌وه‌كرد، كه‌ له‌ ساڵی نوێی تێكۆشاندا له‌ پێناو ئازادی رێبه‌ری گه‌لی كورد و رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان تێكۆشان گه‌شتر ده‌كرێت.

كۆته‌ فاتۆیان، كامه‌ران گاسانۆف، حه‌میدێ مه‌جی و هۆزان دیاریش له‌ مه‌راسیمی پیرۆزباییه‌كه‌دا گۆرانیان چڕی.

هـ . ب