له‌باره‌ دۆسیه‌ی 'ئه‌ردۆغان بكوژه‌' له‌ سویسڕا بڕیاری به‌ بێتاوان ناساندن درا

له‌ سویسڕا، ئه‌و دۆسیه‌یه‌ به‌ هۆی پلاكاردی 'ئه‌ردۆغان به‌ چه‌كی خۆی بكوژه‌' له‌ چالاكیه‌كی ساڵی ٢٠١٧دا هه‌ڵكرابوو، به‌ بێتاوان ناساندن كۆتایی هات.

به‌مه‌به‌ستی شه‌رمه‌زاركردنی سته‌می ده‌وڵه‌تی تورك له‌سه‌ر كورده‌كان له‌ ساڵی ٢٠١٧دا له‌ شاری بێرن چالاكیه‌ك ئه‌نجامدرابوو و پلاكاردێك به‌ نوسینی "ئه‌ردۆغان به‌ چه‌كی خۆی بكوژه‌" هه‌ڵدرابوو.

ئه‌و دۆسیه‌یه‌ی كه‌ تیادا چوار كه‌س دادگایی ده‌كران له‌ مانگی كانونی دووه‌مدا ده‌ستیپێكرد. ئه‌و كه‌سانه‌ی دادگایی ده‌كران مه‌ترسی سزای سێ ساڵ زیندانیان له‌سه‌ربوو.

ده‌سته‌ی دادگای هه‌رێمی بێرن-میتێلاند له‌ ٩ی ئاداردا بڕیاره‌كه‌ی خۆی ئاشكرا كرد.

دادگا بڕیاریدا كه‌ له‌ رێگه‌ی ئه‌و پلاكارده‌وه‌ هیچ بانگه‌وازێك بۆ توندوتیژی فیزیكی له‌ دژی ئه‌ردۆغان نه‌كراوه‌.

راگه‌یه‌نرا كه‌ وشه‌ی 'Kill'ی ئینگلیزی له‌سه‌ر پلاكارده‌كه‌ ته‌نیا به‌ واتای كوشتن' نییه‌ هه‌روه‌ها به‌ واتای 'بێكاریگه‌ر كردن'یش به‌كارده‌هێنرێت.

له‌ بڕیاره‌كه‌دا دادگا یه‌كلایی كرده‌وه‌ كه‌ پلاكارده‌كه‌ بانگه‌واز بۆ كوشتنی ئه‌ردۆغان نییه‌.

به‌و جۆره‌ دادوه‌ر په‌یوه‌ست به‌ چوار كه‌سه‌كه‌وه‌ بڕیاری بێتاوانی ده‌ركرد.

چالاكیه‌كه‌ی ساڵی ٢٠١٧ قه‌یرانی دیپلۆماسی له‌ نێوان سویسڕا و توركیادا هێنابوه‌ ئاراوه‌.

هـ . ب