له‌به‌رده‌م بینای ئاكه‌په كۆمه‌ڵكوژی زاخۆ شه‌رمه‌زار كرا
ئه‌ندامانی پارتی شۆڕشگێڕ له به‌رده‌م بینای ئاكه‌په له كادیكۆی ئیسته‌نبوڵ كۆمه‌ڵكوژی زاخۆیان شه‌رمه‌زار كرد.
ئه‌ندامانی پارتی شۆڕشگێڕ له به‌رده‌م بینای ئاكه‌په له كادیكۆی ئیسته‌نبوڵ كۆمه‌ڵكوژی زاخۆیان شه‌رمه‌زار كرد.
ئه‌ندامانی پارتی شۆڕشگێڕ به ئامانجی سهرمهزاركردنی كۆمه‌ڵكوژی ئیسته‌نبوڵ رێپێوانیان سازكرد و دروشمییان وته‌وه. چالاكوانان بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنج رابكێشن بۆ سه‌ر كوشتنی كۆرپه‌یه‌ك، دارمهیتێكی بچوكیان هه‌ڵگرت.
ئه‌ندامی پارتی شۆڕشگێڕ ئهركین بارین له چالاكییه‌كه‌دا قسه‌ی كرد و ده‌ستنیشانی كرد كه هێزه داگیركه‌ره‌كان له كوردستان 9 كه‌سیان به بۆردومان كوشتووه و وتی، "ئه‌م دارمه‌یته دارمه‌یتی زه‌هرای بچوكه. ئێمه بكوژان باش ده‌ناسین، لێره‌ن. بكوژ ئاكه‌په خۆیه‌تی. بكوژانی زه‌هرا، بهركین ئه‌لڤان و جه‌یلان ئۆنكۆل هه‌مان بكوژن".
دواتر پۆلیسه‌كان بارینیان ده‌ستگیركر. پێشبینی ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی وته له بارین وه‌ربگیرێت ره‌وانه‌ی دۆزگه‌ری دادگای ئانادۆلۆی كارتاڵ ده‌كرێت.
هـ . ب