لەهەڵبژرادنی تورکیادا ٦٠ ملیۆن و ٦٩٧ هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە

سەرۆکی دەتسەی باڵای هەڵبژاردنی تورکیا ئەحمەد یەنەر رایگەیاند کە لە هەڵبژاردنی ١٤ی ئایاردا ٦٠ ملیۆن و ٦٩٧ هەزار و ٨٤٣ کەس مافی دەنگدانیان هەیە.

سەرۆکی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا (یەسەکە) ئەحمەد یەنەر سەبارەت بە ژمارەی ئەو کەسانەی لە هەڵبژاردنی ١٤ی ئایاردا مافی دەنگدانیان هەیە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە :"٦٠ ملیۆن و ٦٩٧ هەزار و ٨٤٣ دەنگدەر لە وڵاتەکە مافی دەنگدانیان هەیە. لە کۆی ئەو ژمارەیە ٣٠ ملیۆن و ٧١٠ هەزار و ٧٩٠ کەس واتە لەسەدا ٥٠.٦ ژنن لە سەدا ٤٩.٤ی دەنگدەرانیش پیاون.

هـ . ب