له‌مانگی شوباتدا ١٠٦ حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان له شوێنی كار تۆمار كراون
به‌پێی ئاماری ئه‌نجومه‌نی ئیسیگ له مانگی شوباتدا ١٠٦ حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدا له كاتی كاركردن تۆمار كراون.
به‌پێی ئاماری ئه‌نجومه‌نی ئیسیگ له مانگی شوباتدا ١٠٦ حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدا له كاتی كاركردن تۆمار كراون.
ئه‌نجومه‌نی ته‌ندروستی و ئاسایشی كرێكاران (ئیسیگ/ ÎSÎG) راپۆرتی تاوان و رووداوه‌كانی مردن له شوێنی كاركردنی بۆ مانگی شوبات بڵاوكرده‌وه. به‌پێی راپۆرته‌كه له مانگی شوباتدا لانیكه‌م ١٠٦ كرێكار به هۆی رووداوه‌كانی شوێنی كار و له كاتی كاركردندا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی راپۆرته‌كه زۆر له بواره‌كانی بیناسازی و كشتوكاڵدا رووداوه‌كانی مردن له سه‌ر كار روویانداوه و ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌نراوه" له مانگی شوباتدا ٩ كرێكاری په‌نابه‌ر ژیانیان له‌ده‌ستداوه. به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی كرێكارانی بیانی به قاچاخی و به‌شێوه‌ی نایاسایی كار ده‌كه‌ن، ئه‌و تاوان و رووداوانه ده‌شاردرێنه‌وه".
له راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه سێ منداڵی كرێكار ژیانیان له‌ده‌ستدا و باس له‌وه‌كراوه، "٣١ كرێكاریش كه ته‌مه‌نیان له سه‌رووی ٥١ ساڵه‌وه‌یه گیانیان له‌ده‌ستداوه. له تاوان و مردنه‌كانی شوێنی كاردا به گشتی ٨ ژن و ٩٨ پیاو ژیانیان له‌ده‌ستداوه".
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، كه له دوو مانگی سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠٢٢دا لانیكه‌م ٢٢٥ كرێكار به هۆی تاوان و رووداوه‌كانی شوێنی كاره‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هـ . ب