له‌سوید سزای زیندان به‌سه‌ر ژنێكدا سه‌پێنرا كه‌ رێگه‌ی به‌ كوڕه‌كه‌ی دابوو ببێته‌ داعش

له‌ سوید سزای شه‌ش ساڵ زیندان به‌سه‌ر ژنێكدا سه‌پێنرا كه‌ رێگه‌ی به‌ كوڕه‌كه‌یدابوو بچێته‌ ناو چه‌ته‌كانی داعشه‌وه‌.

راگه‌یه‌نرا كه‌ هاوڵاتییه‌كی ژنی سویدی ته‌مه‌ن ٤٩ ساڵ، كه‌ دوای ئه‌وه‌ی چووبووه‌ ناو چه‌ته‌كانی داعشه‌وه‌ رێگه‌ی به‌ كوڕه‌كه‌ی دابوو ببێته‌ چه‌كداری داعش.

دادگای ستۆكهۆڵم به‌ هۆی ئه‌وه‌ی رێگری له‌ كوڕه‌كه‌ی نه‌كردبوو كه‌ ته‌مه‌نی له‌ نێوان ١٢ بۆ ١٥ ساڵ بووه‌، كه‌ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ وه‌ك چه‌كدار له‌ شه‌ڕدا به‌كاربهێنرێت، له‌ چوارچێوه‌ی "كرده‌وه‌ی تاوانی شه‌ڕ و پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان" شه‌ش ساڵ سزای زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.

منداڵه‌كه‌ به‌ ناوی یوهان ساڵی ٢٠١٧ له‌ ته‌مه‌نی ١٦ ساڵیدا له‌ شه‌ڕدا كوژرابوو. دادگا له‌ بڕیاره‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه‌، دایكی ئه‌و منداڵه‌ "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌پێی بیروباوه‌ڕی خۆی بووه‌" و "بۆ رێگری كردن"له‌ به‌شداربوونی منداڵه‌كه‌ی له‌ ناو داعش "به‌شێوه‌ی گونجاو مامه‌ڵه‌ی نه‌كردوه‌ و نه‌یویستووه‌ رێگری لێبكات". بۆیه‌كه‌م جار له‌ سوید دۆسیه‌ی سه‌ربازی منداڵان ده‌بێته‌ بابه‌تی ده‌سه‌لاتی دادوه‌ری.

هـ . ب