له‌ ئیسته‌نبوڵ پۆلیس هێرشی كرده‌سه‌ر ئه‌ندامانی سۆداپ

ئه‌ندامانی سۆداپ ئه‌و باجانه‌یان شه‌رمه‌زاركرد كه‌ له‌ماوه‌ی رابردووجا زیاد كراون. به‌ڵام پۆلیسه‌كان هێرشیان كردنه‌سه‌ر و حه‌وت و كه‌سیان به‌ لێدان ده‌ستگیركرد.

ئه‌ندامانی پلاتفۆرمی پشتیوانی سۆسیالیست (سۆداپ) به‌ دروشمی "ئێمه‌ ناتوانین بژێوی خۆمان دابین بكه‌ین" له‌ شه‌قامی ئیستقلالی ته‌قسیم سه‌پاندنی باجیان شه‌رمه‌زار كرد.

به‌ڵام پۆلیسه‌كان ده‌وروبه‌ری گروپه‌كه‌یان گرت و نه‌یانهێشت كه‌ رێپێوان بكه‌ن. گروپه‌كه‌ سه‌رباری رێگرییه‌كانی پۆلیش درێژه‌ی به‌ رێپێوانه‌كه‌دا. پۆلیسه‌كان هێرشیان كرده‌ سه‌ر چالاكوانان و ٧ كه‌سیان به‌ لێدان ده‌ستگیركرد.

هـ . ب